بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مەحموود حەیانی لەم بارەوە وتی: گەر دەنگدان بۆ سەرۆک کۆماری بە پێی یاسا و بڕیارنامەی پارلەمان بەڕێوە بچێت، پێش بینی دەکرێت بەربژێری یەکێتی نیشتمانی بۆ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردرێت.
ئەو وتیشی: گەر دۆخەکەش ئاڵۆز بێت، بەربژێری ھاوپەیمانیی سێ قۆڵیی بۆ سەرۆک کۆماری، هەڵدەبژێردرێت.
ناوبراو باسی دەنگ دانی ئەم گرووپە بە بەربژێری یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کرد و گوتی : گەر ئەم پارتە بەرهەم ساڵح وەکوو بەربژێری خۆی بناسێنێت، ئێمە نوێنەرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەنگی پێ ئەدەین.
342/